.
به خــێــربـــێـن بـۆ یــانــه ی مــلازم ئــازیــزان :هــه‌ر رهخــــنهو پــێـشـــنـیــارێـكــتـان هـهبــێـت پـهیـوهنــد یـمـان پــێــوه بــكــه‌ن بــه‌و نــاونـیــشــانــهوه{mlizm_haedar@yahoo.com }یـــان( mlazm_haedar@hotmail.com).يـــان.بــهژمــارهمــۆبــایــلــی کــۆڕهك تـیــلــیــكــۆم(009647507918282) یــان بــه ژمـــاره مـــۆبــایـــلــى ئاســــيـــاسـيـــل(009647709425857) بـــۆ ئـــه‌وه‌ی بـــتــوانـــیــن كــاری جــوانــتــر و بــاشـــتـــر پــێــشــكــهش بــه گــهلــهكــهمــان بــكــهیــن وه ئاواتـــه خــوازیــــن ئـــه‌گـــه‌ر هـــه‌ر كـــهمــتــهرخـــهمــیــێــكــیــشــمـــانكــردبــێــت بــه گـــهورهیــــی خـۆتان لــێــمـــان بــبـــورن لــهگـــهل ڕێـــزو ســـــلاوی بـــه ڕێـــوهبــهرایـــهتــــی یـــانـــه ی مـــــلازم











شاعیری نوێكاری لێهاتووی كورد و سه‌رده‌سته‌ی نوێخوازانی كۆمه‌ڵی ڕوانگه جه‌لالی میرزا كه‌ریم، چوارده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕۆژی 1993.01.14دا به‌نه‌خۆشی دڵ له‌شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.
ئه‌م شاعیره به‌هره‌داره له‌ساڵی 1935دا له‌شاری سلێمانی له خێزانێكی دیاری ئه‌و شاره هاتۆته جیهانه‌وه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌شاره‌كه‌ی خۆی وه‌رگرتووه و بووه‌ت لاوێكی هوشیار و ڕۆشنبیر و سه‌ره‌تای خه‌باتی ڕامیاری ئه‌و لاوه دڵسۆزه‌ی گه‌ڵ و نیشتمانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1955، كه بووه‌ته ئه‌ندامی یه‌كێتی گشتی قوتابیان و هه‌ر له‌و قۆناغه‌دا ده‌ستی داوه‌ته هۆنراوه هۆنینه‌وه و له‌سه‌ره‌تادا كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌ری هۆنراوه ناسكه ئاوازه داره‌كانی گۆران، به‌ڵام له‌دواییدا كه بازووی شاعیریی به‌هێز بووه، بووه‌ته خاوه‌ن ده‌نگ و ڕێبازی خۆی و له‌كاروانی خه‌باتی ڕامیاریشدا پتر تێ هه‌ڵچووه و له‌ساڵی 1965دا له‌سه‌ر چالاكی ڕامیاری گیراوه و له‌دوای به‌رپابوونی شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1958دا ئه‌م تێكۆشه‌ره له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا، گۆڤارێكی به‌ناوی "هیوای كوردستان" وه‌ك ئۆرگانی یه‌كێتی گشتی قوتابیانی ئێراق- لقی سلێمانی ده‌رچوواندووه و له كۆتایی مانگی نیسانی 1970دا یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ی "ڕوانگه" و یه‌كه‌م به‌نیانیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان حوسێن عارف و شێركۆ بێ كه‌س و كاكه مه‌م بۆتانی و جه‌مال شارباژێری ئیمزا كردووه و دواتریش 3 ژماره‌ی له‌بڵاوكراوه‌ی ڕوانگه‌ی له‌شێوه‌ی په‌ڕتووكدا ده‌رچوواندووه و به‌شی هه‌ره زۆر پێشكه‌وتنخوازه‌كان به‌رهه‌میان تێدا بڵاوكرده‌وه و وێژه‌یی كوردی‌یان به‌هۆنراوه و چیرۆكه‌وه به‌ره‌و نوێكاری برد.
جه‌لال میرزا كه‌ریم له‌ماوه‌ی ژیانی 58 ساڵیدا ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی به‌چاپ گه‌یاندووه:
1. كۆمه‌ڵه هۆنراوه‌یه‌كی به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌ناوی "الولاده" له‌ساڵی 1982دا له ئه‌مه‌ریكا به‌چاپ گه‌یاندووه
2. شانۆنامه‌ی "سه‌نگه‌ر"ی له‌هه‌مان ساڵدا هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا چاپی كردووه.
3. نامیلكه‌ی "چرپه‌ی ژانێكی نقووم بوو"ی هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا له‌ساڵی 1991دا به‌چاپ گه‌یاندووه، كه ئه‌وسا له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا ده‌ژیا.
4. دیوانی "ڕێگا دووره‌كانی چاومان"ی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان له‌ساڵی 1992دا به‌چاپ گه‌یاندووه.
چه‌ند نموونه‌یه‌ك هۆنراوه‌كانی:
جه‌لالی نوێكار له هۆنراوه‌یه‌كیدا به‌ناوی "ڕوانینه‌كانی چاوی شه‌قام"، كه له‌ساڵی 1970دا دایناوه و له‌ژماره‌ی 4ی ئه‌و ساڵه‌ی گۆڤاری به‌یاندا بڵاوی كردۆته‌وه ده‌ڵێت:
هۆن هۆن نیگای ئاگری
باڵی كاروانمان
به‌سه‌ر باخی مه‌رگی به‌هاری
ئاسۆدا ئه‌بارێنێ
هۆنراوه‌ی زام
ته‌ڵ.. ته‌ڵ چڵی خوێنی وشه‌ی
سه‌ر بڕاومانه
له‌رێژنه‌و ئاوی هه‌ناسه‌ی
ژاڵه‌وبییدا دا ئه‌چێنێ!
لێوی گه‌ڵا
تریفه‌ی بزه‌ی هه‌ورامان
به‌ناو ناخی ڕێگای قوڕ پێوان و
شین‌دا ئه‌وه‌رێنێ!!
ئینجا شاعیر له هه‌نگاوێكی دواتری هۆنراوه درێژه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
دیواری خوێن خۆی له
فرمێسك
هه‌ڵئه‌كێشا
سه‌نگه‌ری خه‌م چیای قورسی
ڕێی نۆ ساڵه‌ی
ته‌نیا خواستێكی ئه‌كێشا
گۆرانی له‌ناو گه‌روودا
ئه‌خنكێنرێ
گۆرانی له‌ناو سه‌نگه‌ردا ئه‌سووتێنرێ!
كه‌چی هێشتا ... هێشتا
سه‌نگه‌ر
نازانم بۆ
بۆ له‌ئاگری ناو گه‌رووی
خۆی ناپرسی؟!
شاعیر له‌هۆنراوه‌یه‌كی دیكه‌یدا به‌ناوی "یادو... یاقووت و .. نه‌هه‌نگ"، كه له‌كاتی خۆیدا له‌ساڵی 1970 دایناوه له‌دوای ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی 11ی ئاداری 1970 له‌ڕه‌وشی كورد و ڕژیمی به‌غدا ده‌دوێ و پێشبینی ئه‌و ده‌كات، كه ڕژێمی به‌عس له‌و ئاسته‌دا نییه مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌سته‌به‌ر بكات و له‌دوا بڕگه‌ی هۆنراوه‌كه‌یدا ئه‌مه‌ی بۆ ڕوون كردووینه‌ته‌وه:
ئه‌ی كوردستانی پێشمه‌رگه
ڕاسته دڵی چیاكانت
چاوی گه‌شی منداڵانت
ئه‌مساڵ پڕ شایی و ئاهه‌نگه
به‌ڵام قسه
هێشتا ڕه‌نگه
خواست و مه‌رام یاقووتێكی شه‌وچراغی
ناو گه‌رووی تاری نه‌هه‌نگه!
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: ماڵپه‌ری خۆزگه
hussanhussan@rocketmail.comلێره نیه



ده سته كانت خؤش كاكه حسين كيان بؤ ئه م بابه ته جوانه
لێره نیه










زۆرسوپاس کاکه سواره گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
hussanhussan@rocketmail.comلێره نیه



ده سته كانت خؤش كاكه حسين كيان
لێره نیه










زۆرسوپاس کاکه هه‌ریاد گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
hussanhussan@rocketmail.comلێره نیه










زۆرسوپاس په‌پوله گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
hussanhussan@rocketmail.comلێره نیه










زۆرسوپاس کاکه gavan گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
hussanhussan@rocketmail.comلێره نیه





dasta kant xosh bet har sarkawtw bit
you every time in my heartلێره نیه










زۆرسوپاس کاکه younis گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
hussanhussan@rocketmail.comلێره نیه










ده سته كانت خؤش هه ر بزى سه ر كه وتوبيت
mlizm_haedar@yahoo.com
mlazm_haedar@hotmail.com

لێره نیه










زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت کاکه ملازم گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
hussanhussan@rocketmail.comلێره نیه









dastt xosh bet har bjet sarkawtw bet kaka hussen gean
لێره نیه










زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت کاکه dilman1990 گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
hussanhussan@rocketmail.comلێره نیه







دةست خوش هاورى بةريز سةركةو ت وبيت

لێره نیه










هاووڕێ هه‌ناسه گیان
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت
سەرکەووت و بیت هەردەم
هەناسەی دلاوەریش با ساتێک میوانت بێت
هاورێت حسێن خۆشناو
hussanhussan@rocketmail.comلێره نیه







ده سته كانت خؤش كاكه حسين كيان بؤ ئه م بابه ته جوانه
کــاتــژمـــێــره‌کـــه‌ت چــــرکـــه چـرك دهکــالێره نیه










هاورێی به‌رێز کاکه ئه‌حمه‌د گیان
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
کاتێکی خۆش بۆ تۆی به‌رێز ده‌خوازم هه‌ربژی سه‌ر که‌وتوبیت
hussanhussan@rocketmail.comلێره نیه
ده ست خؤش هيواى سه ركه وتنت بؤده خوازم
۞ هيوادارم لــێــــره‌وه ده‌نـــگ بــده به مـه‌کــــۆی مـــــلازم ۞

لێره نیه










هاورێی به‌رێز کاکه ئدریس گیان
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
hussanhussan@rocketmail.comلێره نیه






ده سته كانت خؤش بيت بؤ بلاو كردنه وه ى ئه م بابه ته هيوادرم به رده وام بيت له بلاو كردنه وه ى با به تلى به بيز سه ركه وتوبيت كيانه كه م
لێره نیه










زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
hussanhussan@rocketmail.comلێره نیه







ده‌سته‌کان خۆش بێت
له يادمه كه منال بوم به بوله يه كم ئازاردالێره نیه