.
به خــێــربـــێـن بـۆ یــانــه ی مــلازم ئــازیــزان :هــه‌ر رهخــــنهو پــێـشـــنـیــارێـكــتـان هـهبــێـت پـهیـوهنــد یـمـان پــێــوه بــكــه‌ن بــه‌و نــاونـیــشــانــهوه{mlizm_haedar@yahoo.com }یـــان( mlazm_haedar@hotmail.com).يـــان.بــهژمــارهمــۆبــایــلــی کــۆڕهك تـیــلــیــكــۆم(009647507918282) یــان بــه ژمـــاره مـــۆبــایـــلــى ئاســــيـــاسـيـــل(009647709425857) بـــۆ ئـــه‌وه‌ی بـــتــوانـــیــن كــاری جــوانــتــر و بــاشـــتـــر پــێــشــكــهش بــه گــهلــهكــهمــان بــكــهیــن وه ئاواتـــه خــوازیــــن ئـــه‌گـــه‌ر هـــه‌ر كـــهمــتــهرخـــهمــیــێــكــیــشــمـــانكــردبــێــت بــه گـــهورهیــــی خـۆتان لــێــمـــان بــبـــورن لــهگـــهل ڕێـــزو ســـــلاوی بـــه ڕێـــوهبــهرایـــهتــــی یـــانـــه ی مـــــلازم

گۆران عومه‌ر یه‌كێك بوو له‌و گه‌نجه چالاكانه‌ى كه له‌بوارى راگه‌یاندا كاری ده‌كرد‌و له هه‌ردوو كه‌ناڵى خاك‌و كوردسات چه‌ندین به‌رنامه‌ى ئاماده‌و پێشكه‌شده‌كرد، گۆران-ى جوانه‌مه‌رگ سه‌باره‌ت به‌ژیانى خۆى ده‌ڵێت: من گۆران عومه‌ر ره‌شید-م نارازیى نیم له ناوه‌كه‌ى خۆم، (گۆران) له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌میشه باوه‌ڕم به گۆڕان-ه، وه‌ك ناسنامه‌كه‌م پمێده‌ڵێت من له ساڵى 1983 له خێزانێكى مام ناوه‌ند له سلێمانى له‌دایكبووم‌و وه‌ك ده‌ڵێن بزێوییه‌كانى منداڵیم به‌ڵگه‌ى راستودروست بوون به‌وه كه له هیچ ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌م نه‌چم.
له پۆلى پێنجه‌مى سه‌ره‌تایى بووه به ئه‌ندامى تیپى مۆسیقاى نه‌ورۆز، له‌و تیپه‌وه تێكه‌ڵ به دنیا جوانه‌كه‌ى هونه‌ر بووه، له به‌شێكى وته‌كانیدا گۆران ده‌ڵێت: ویستم بچمه په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كان، به‌ڵام وه‌ریاننه‌گرتم، بیرمه هاورێیه‌كم پێیوتم" ده‌كرێت له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌یمانگه‌ش هونه‌رت خۆشبوێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له مانگى ئابى 1998 بوومه ئه‌ندامى سه‌نته‌رى چالاكى گه‌نجان‌و له وێنه‌كێشانه‌وه بۆ مۆسیقا‌و له‌وێشه‌وه بۆ شانۆ، پاشان بۆ شعر‌و دواتر كامێرام خۆشویست‌و خۆم فێرى وێنه‌گرتن كرد به كامێراى ڤیدیۆ، ساڵى 1999 بوومه ئه‌ندامى به‌شى راگه‌یاندنى سه‌نته‌رى چالاكى گه‌نجان.
گۆران له‌باره‌ى چۆنێتى ده‌ستبه‌كاربوونیشى له كه‌ناڵى ئاسمانیى كوردسات، ده‌ڵێت: شوان عه‌توف واته‌نی فڕێدرامه ناو ده‌ریاییه‌كى پان‌و به‌رینه‌وه كه ئه‌ویش ده‌ریاى راگه‌یاندن بوو، من كه‌وتمه مه‌له‌كردن‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامم، ناهێڵم بخنكێم‌و ناشمه‌وێت بگه‌مه كه‌ناره‌كانى ئه‌و ده‌ریایه، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت به‌به‌رده‌وامى مه‌له‌بكه‌م.. له‌سه‌ره‌تادا بوومه پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى چه‌پك، كه ئێستاش زۆر له هاوڕێیان پێمده‌ڵێن (گۆران-ى چه‌پك)، له 31ى مارسى 2001 به‌رنامه‌ى نوێبوونه‌وه له‌سه‌ر ئاستێكى به‌رز له ته‌له‌فزیۆنى خاك بینرا، ئه‌و به‌رنامه‌یه ماوه‌ى ساڵێك به‌رده‌وامبوو.
ساڵى 2004-یش به‌رنامه‌ى ساتێك له‌ته‌مه‌ن له‌دایكبوو، كه ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش ماوه‌ى ساڵێك به‌رده‌وامبوو، دوابه‌دواى ئه‌م به‌رنامه‌یه، له دوو به‌رنامه‌ى دیكه‌دا گۆران خزمه‌تى به‌رچاوى به راگه‌یاندنى كوردى كرد كه هه‌ردوو به‌رنامه‌كه‌ش له كه‌ناڵى كوردسات-ه‌وه پێشكه‌شكران ئه‌وانیش به‌رنامه‌ى تێل پرسیار‌و پرسیار ئێكسپرێس بوون.
گۆران-ى جوانه‌مه‌رگ ده‌رچووى به‌شى راگه‌یاندنى كۆلێژى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانى زانكۆى سلێمانى بوو ساڵى 2007- 2008.
له‌دواین داهێنانیشیدا گۆران عومه‌ر له مانگى ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵدا به ستایڵێكی نوێ‌و سه‌رنجراكێشه‌وه به‌رنامه‌ى كڵاوێن-ى له شاشه‌ى كوردساته‌وه پێشكه‌شكرد كه بینه‌رێكى زۆرى له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌لاى خۆیدا راكێشا.
سڵاو له گیانی په‌پووله ئاسای هاوڕێ‌و هاوكارمان گۆران‌ی جوانه‌مه‌رگ
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن gavan (2008-10-03 19:48:04)
kavan321@hotmaiel.comلێره نیه









ده‌سته‌کانت خۆش بیت کاک گاڤان
به‌راستی جێگه‌ی داخه له خوای په‌روه‌ردگار داواکارین به به‌هه‌شتی به‌ررینی شاد بکات و سه‌بوری که‌سو کار‌و هاورێ و خۆشه‌ویستانی بدات
ســــــــــــــــــه يره !لێره نیه










ده‌سته‌کانت خۆش بیت کاکه gavan
hussanhussan@rocketmail.comلێره نیه









ده ستت خؤش بيت كافان كيان
به راستى جيكاى داخ‌و كه سه ريكى زؤره مخابن بؤ كاك كؤران هيوادرين جيكاى به هشتى به رين بين
لێره نیه







dastt xosh barste hawaleke pr xam bo
کــاتــژمـــێــره‌کـــه‌ت چــــرکـــه چـرك دهکــالێره نیه





ده ستت خؤش بيت به‌راستی جێگه‌ی داخه‌خوا به به‌هه‌شتی به‌ررینی شاد بکات
you every time in my heartلێره نیه







دةست خوش كافان كيان

لێره نیه
ده ست خؤش هيواى سه ركه وتنت بؤده خوازم
۞ هيوادارم لــێــــره‌وه ده‌نـــگ بــده به مـه‌کــــۆی مـــــلازم ۞

لێره نیه







ده‌سته‌کان خۆش بێت
له يادمه كه منال بوم به بوله يه كم ئازاردالێره نیه