.
به خــێــربـــێـن بـۆ یــانــه ی مــلازم ئــازیــزان :هــه‌ر رهخــــنهو پــێـشـــنـیــارێـكــتـان هـهبــێـت پـهیـوهنــد یـمـان پــێــوه بــكــه‌ن بــه‌و نــاونـیــشــانــهوه{mlizm_haedar@yahoo.com }یـــان( mlazm_haedar@hotmail.com).يـــان.بــهژمــارهمــۆبــایــلــی کــۆڕهك تـیــلــیــكــۆم(009647507918282) یــان بــه ژمـــاره مـــۆبــایـــلــى ئاســــيـــاسـيـــل(009647709425857) بـــۆ ئـــه‌وه‌ی بـــتــوانـــیــن كــاری جــوانــتــر و بــاشـــتـــر پــێــشــكــهش بــه گــهلــهكــهمــان بــكــهیــن وه ئاواتـــه خــوازیــــن ئـــه‌گـــه‌ر هـــه‌ر كـــهمــتــهرخـــهمــیــێــكــیــشــمـــانكــردبــێــت بــه گـــهورهیــــی خـۆتان لــێــمـــان بــبـــورن لــهگـــهل ڕێـــزو ســـــلاوی بـــه ڕێـــوهبــهرایـــهتــــی یـــانـــه ی مـــــلازم










حه‌قیقه‌تی خۆشه‌ویستی "
خۆشه‌ویستی ئه‌و وشه جوانه‌یه كه له دنیای ئه‌مڕۆماندا سته‌می لێ ده‌كرێت ، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه وشه‌ی خۆشه‌ویستی قۆرخ كراوه له خۆشه‌ویستی نێوان كچ و كوڕی نامه‌حره‌م و هه‌موو خۆشه‌ویستیه ماناداره‌كانی وه‌ك خۆشه‌ویستی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر (درودی خودای لێبێت ) و دایك و باوك و هاوسه‌ر و منداڵ و نیشتمان و ...هتد ، له‌فه‌رهه‌نگی خۆشه‌ویستی ده‌رهێنراون و هه‌ركاتێك كه وترا خۆشه‌ویستی واته دڵداری نێوان كچ و كوڕ ! .
زۆر به ڕوونی و ئاشكرا ده‌بینین كه ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه بۆ خۆشه‌ویستی نادروست و ناڕاست ده‌كه‌ن خۆیان له ژیانی هاوسه‌ری دا زۆر فاشیل و سه‌رنه‌كه‌وتون و له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته كاندا بێ متمانه‌یی زاڵه به‌سه‌ر مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتیاندا له‌گه‌ڵ یه‌كتری .
ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی كه‌سانێكی دڵ نه‌خۆش بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و كردویانه‌ته ئه‌لته‌رناتیڤی خۆشه‌ویستیه ڕاسته‌قینه‌و مانادار‌و جوانه‌كان ، به ئه‌زمون سه‌لمێنراوه كه زۆرترین درۆ‌و خه‌ڵه‌تاندن و ناڕاستی تیایدا دێته دی ، بێجگه له‌وه‌یش ئه‌نجامی نه‌خوازراوو قیزه‌ونی تری وایشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه كۆمه‌ڵگه به‌ئاقارێكی خراپ و ترسناكدا ده‌بات ، له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌و ئه‌نجامه نه‌گه‌تیڤانه‌ی كه له خۆشه‌ویستی ناپاكانه‌و نادروست ده‌كه‌وێته‌وه تووڕه‌یی خودای گه‌وره هه‌موو كۆمه‌ڵگه ده‌گرێته‌وه ! .
خۆشه‌ویستی نێوان نێر‌و مێ ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه بێت ، ده‌بێت خۆشه‌ویستی نێوان ژن و مێرد بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كان به‌خته‌وه‌رو بێ گیروگرفت ده‌رچن و دواتریش كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌خته‌وه‌رو ئاسوده‌ی لێ بكه‌وێته‌وه .
ماوه‌یه‌كه له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه هێرشێكی زۆر كوێرانه‌و نه‌زانانه ده‌ستی پێ كردوه بۆسه‌ر ئیسلام ، هێرشه‌كه‌یش له ڕێگه‌ی باس كردنی خۆشه‌ویستیه‌وه‌یه‌و وه‌ها باس ده‌كه‌ن كه ئیسلام گرنگی به خۆشه‌ویستی نادات و به‌ڵكو دژی خۆشه‌ویستیشه! .
به‌ڵێ ئیسلام دژی خۆشه‌ویستی ناپاكانه‌و نادروسته ، ئیسلام دژی هه‌موو ڕه‌فتارو ئاكارێكه كه له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بێت و ته‌نها بۆ مه‌رامی خراپ و ناپاكی به‌كار بێت ، ئیسلام بانگه‌شه بۆ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌و به‌سوود ده‌كات ، به‌ڵكو ئیمانی موسوڵمان ته‌واو نابێت ئه‌گه‌ر بێت و خه‌ڵكی خۆش نه‌وێت ، وه‌ك له‌فه‌رمووده‌یه‌ك دا هاتووه پێغه‌مبه‌ر (درودی خودای لێبێت ) ده‌فه‌رموێت : " سوێند بێت به خودا ئیمانتان دروست نیه هه‌تاكو یه‌كتریتان خۆش نه‌وێت " ، ئایا ئیسلامێك ئه‌مه په‌یامه‌كه‌ی بێت به‌ته‌نگ خۆشه‌ویستیه‌وه‌یه یان كه‌سانێكی ده‌روون پیس كه خۆشه‌ویستیان ته‌نها له‌به‌ر مه‌رامی نه‌گریسی خۆیان ده‌وێت؟ .
بزۆر به‌داخه‌وه له دنیای ئه‌مڕۆماندا و له هه‌رێمی كوردستان بێجگه له‌وه‌ی كه سته‌م له وشه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌كرێت و له‌جێگه‌ی خۆیدا به‌كار نایه‌ت ، له‌هه‌مووی خراپ تر خۆشه‌ویستی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) هه‌ر باس ناكرێت و حسابی بۆ ناكرێت ، له‌كاتێكدا خۆشه‌ویستی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) بنچینه‌و بناغه‌ی هه‌موو جۆره خۆشه‌ویستیه‌كی پاك و بێگه‌رده و ئیمانی ئاده‌میزاد ته‌واوو كامڵ نابێت هه‌تا خۆشه‌ویستی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر نه‌خاته پێش هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌كی تره‌وه .
لێره‌دا ده‌مه‌وێت باس له خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) بكه‌م ، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ده‌رخستنی حه‌قیقه‌تی خۆشه‌ویستی و بۆ شكاندنی ئه‌و دیواره ڕه‌شه‌ی كه له‌نێوان وشه‌ی خۆشه‌ویستی و خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ردا دروست كراوه .
خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) یه‌كێكه له بنه‌ما گه‌وره‌و به‌ڕێزه‌كانی دینی ئیسلام و هه‌ركه‌سێكیش پێغه‌مبه‌ری له خۆی و منداڵ و دایك و باوك و هه‌موو كه‌سێكی تر خۆشتر نه‌وێت ئیمانی ته‌واو نیه .
خودای میهره‌بان ده‌فه‌رموێت : " قُلْ إِنْ كَانَ آبَاۆُكُمْ وَأَبْنَاۆُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِیرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَه‌ٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَر ضوْنَهَا أَحَبَّ إِڵیْكُمْ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِی سَبِیلِهِ فَتَرَبَّصُوا حَتَّی ێأْتِێ اللَّهُ بِأَمْڕهِ وَاللَّهُ ڵا ێهْدِی الْقَوْمَ الْفَاسِقِینَ " ( سوره التوبه 24 ) ، ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه واجب بوونی خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) ده‌سه‌لمێنێت و ده‌بێت خۆشه‌ویستیكه‌یش به شێوازێك بێت كه ئه‌ومان خۆشتر بوێت له دایك و باوكمان و منداڵه‌كانمان و براكانمان و عه‌شره‌ته‌كانمان و ماڵ و سه‌روه‌ت و بازرگانیمان ، ئه‌گین هه‌ڕه‌شه‌ی خودا جێبه‌جێ ده‌بێت له‌سه‌رمان و خودا به لاده‌رو لاسار سه‌یرمان ده‌كات وه‌ك له‌كۆتایی ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه .
هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كدا كه ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردوه عه‌بدوڵای كوڕی هیشام ده‌ڵێت : " كنا مع النبی صلی الله علیه وسلم وهو يأخذبید عمر بن الخطاب ، فقال عمر : یا رسول الله ، أ‌نت أحب إلی من كل شی‌و إلا من نفسی . فقال النبی صلی الله علیه وسلم : لا والذی نفسی بیده حتی أكون أحب إلیك من نفسك ، فقال عمر : فإنه اڵان والله أ‌نت أحب إلی من نفسی ، فقال النبی صلی الله علیه وسلم اڵان یا عمر " ( صحیح البخاری 7 / 218 ، رقم الحدیث 6632 + فتح الباری 11/532 ) .
واته : عه‌بدوڵای كوڕی هیشام وتی : جارێك له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) ده‌چوین به‌ڕێگادا و پێغه‌مبه‌ر ده‌ستی ئیمامی عومه‌ری گرتبوو عومه‌ر وتی به پێغه‌مبه‌ر : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا تۆ له هه‌موو شت خۆشه‌ویستری له‌لای من بێجگه له خۆم ، پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی : " نه‌خێر سوێند بێت به‌و كه‌سه‌ی كه گیانی منی به‌ده‌سته ده‌بێت منت له خۆیشت خۆشتر بوێت " ، عومه‌ریش ( خودای لێ ڕازی بێت ) وتی : سوێند بێت به خودا له ئێستا‌و به‌دواوه تۆم له خۆیشم خۆشتر ده‌وێت ، پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموی : ئێستا ئه‌ی عومه‌ر قسه‌كه‌ت ته‌واوه" و واجبت به‌جێ هێناوه .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا كه ئیمامی بوخاری و موسلیم ڕیوایه‌تیان كردووه ده‌فه‌رموێت : " سێ خه‌سڵه‌ت هه‌ن ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر كه‌سێكدا هه‌بێت شیرینی ئیمانی به‌ده‌ست هێناوه ، یه‌كه‌میان : ئه‌بێت خودا‌و پێغه‌مبه‌ری له هه‌موو شت و كه‌سێكی تر خۆشتر بوێت ، دووه‌میان : ئه‌بێت هه‌ركه‌سێكت خۆش ویست ته‌نها له‌به‌ر خاتری خودا خۆشی بوێت ، سێهه‌میان : ئه‌بێت پێی ناخۆش بێت كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو بێ باوه‌ڕی وه‌ك چۆن پێی ناخۆشه فڕێ بدرێته ناو ئاگره‌وه " ( صحیح مسلم ١/٦٦ ، رقم الحدیپ 43 ) .
كه‌واته خۆش ویستن و به‌گه‌وره ڕاگرتنی پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) به‌شێكه له عیباده‌ت كردنی خودای میهره‌بان ، شێوازی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیه‌كه‌یشمان ده‌بێت به‌دڵ و به گوفتار و به‌كردار ملكه‌چ بین بۆ ئه‌و په‌یامه‌ی كه بۆی هێناوین و لا نه‌ده‌ین له فه‌رمانه‌كانی و دور بكه‌وینه‌وه له‌وه‌ی كه فه‌رمانی پێ كردوین لێی دوربكه‌وینه‌وه و چاو له سه‌رجه‌م ڕه‌وشت و ئاكارو گوفتاره‌كانی بكه‌ین و لێی لا نه‌ده‌ین .
ئه‌وه‌یشمان له‌بیر نه‌چێت كه پێغه‌مبه‌ر ئاده‌میزادێكی به‌نده‌و په‌یامبه‌ری خودایه‌و نابێت ڕۆبچین له‌هیچ خۆشه‌ویستیه‌كدا بێجگه له خۆشه‌ویستی خودا كه ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ڕۆچون هه‌ڵناگرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كۆتاییدا وه‌ك خاچپه‌رسته‌كانمان لێ نه‌یه‌ت كه خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان بۆ مه‌سیح سه‌ری كێشا بۆ په‌رستنی مه‌سیح و مه‌ریه‌م و ته‌نانه‌ت ئه‌و خاچه‌یش كه‌به‌بڕوای ئه‌وان مه‌سیحی گیان له‌سه‌ر كێشرا .
اسلام بيك
hussanhussan@rocketmail.comلێره نیه










ده سته كانت خؤش بيت كاكه حسين كيان من هه ميشه وام وتوه ئيمه نابيت به س به كج و كور بلين خؤشه ويستى خؤشه ويستى بؤ هه موو شتيك ئه بيت كه مرؤف حه زى بؤ ئه جيت
mlizm_haedar@yahoo.com
mlazm_haedar@hotmail.com

لێره نیه








dastt xosh barez
رۆژگـــاری به‌ختــــــم تاکـــه‌ی هـــه‌ر وایـــهلێره نیه


راسته خۆشه ویستی هه ر كج و كور نابیت
لێره نیه









*ده‌ستت خۆش بێت كاكه حسێن خۆشناو هه‌ر بژيت*
لێره نیه



ده سته كانت خؤش بيت هه ر بزى
بزى كورد بزى كوردستانلێره نیه







dast xosh
له يادمه كه منال بوم به بوله يه كم ئازاردالێره نیه









ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی برای به‌رێزم هیوادارم نمونه‌ت زیاتر بێت سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
لێره نیه