.
به خــێــربـــێـن بـۆ یــانــه ی مــلازم ئــازیــزان :هــهر رهخــــنهو پــێـشـــنـیــارێـكــتـان هـهبــێـت پـهیـوهنــد یـمـان پــێــوه بــكــهن بــهو نــاونـیــشــانــهوه{mlizm_haedar@yahoo.com }یـــان( mlazm_haedar@hotmail.com).يـــان.بــهژمــارهمــۆبــایــلــی کــۆڕهك تـیــلــیــكــۆم(009647507918282) یــان بــه ژمـــاره مـــۆبــایـــلــى ئاســــيـــاسـيـــل(009647709425857) بـــۆ ئـــهوهی بـــتــوانـــیــن كــاری جــوانــتــر و بــاشـــتـــر پــێــشــكــهش بــه گــهلــهكــهمــان بــكــهیــن وه ئاواتـــه خــوازیــــن ئـــهگـــهر هـــهر كـــهمــتــهرخـــهمــیــێــكــیــشــمـــانكــردبــێــت بــه گـــهورهیــــی خـۆتان لــێــمـــان بــبـــورن لــهگـــهل ڕێـــزو ســـــلاوی بـــه ڕێـــوهبــهرایـــهتــــی یـــانـــه ی مـــــلازم








لانە عەبدوڵڵا، 25 ساڵ، دەرچووی پەیمانگەی پزیشكی، فایلێكی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەدەستەوەبوو، ئەو رۆژە لەگەڵ دەیان ژن و كچی دیكە سەرقاڵی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری بوو. ماندوو بوون لە رووخساری لانە بەدیدەكرا و گوتی "دەمێكە خەریكیم، زۆر پێوەی ماندوو بووم، كارمەندانی هاتووچۆ هیچ حیسابی ئەوەمان بۆ ناكەن كە ئێمە ئافرەتین و وەكو پیاو مامەڵەمان لەگەڵ دەكەن، زۆر تووندن لەگەڵمان".
ئیدی كوردستان چیتر دیمەنی باوی ئەوە نییە كە سووكانی ئۆتۆمبێل تەنیا بە دەستی پیاوانەوەبێ، رۆژ بە رۆژ ژمارەی شوفێرانی ئافرەت لەشەقامەكان پتر دەبێ. بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر كە بەتایبەت دراوەتە (رووداو) لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا 930 ئافرەت مۆڵەتی شوفێرییان وەرگرتووە.
هەر بەپێی هەمان ئامار ساڵی رابردوو18101 ئافرەت مۆڵەتی شوفێرییان هەبووە لە پارێزگای هەولێر، كە 3429 لەوانە لە ساڵی رابردوو مۆڵەتیان دەرهێناوە.
موقەدەمی هاتووچۆ محەممەد روشدی، بەرپرسی بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند رۆژ بە رۆژ ئافرەتان زیاتر دەچنە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بۆ مۆڵەت دەرهێنان. گوتیشی "ئەو ئافرەتانەی مۆڵەت دەردەهێنن لە هەموو جۆرێكن، فەرمانبەر، مامۆستا، دكتۆرە، ئەندازیار، ژنی ماڵەوە".
ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێ ئەوان رێنماییەكان وەك یەك بەسەر پیاو و ئافرەتاندا جێبەجێدەكەن بۆ مۆڵەت دەرهێننان " بەبێ جیاوازی و وەك یەك مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێ".
بەرپرسی بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەدا كە لە شوفێریدا پیاوان لە ژنان باشترن "ژنان بەترسەوە ئۆتۆمبێل لێدەخوڕن"، بەڵام بۆ هێواش لێخوڕین و پابەند بوون بە یاساكانی هاتوچۆ موقەدەم محەممەد روشدی دەڵێت ژنان باشترن "ژن كەمتر سەرپێچی دەكەن، لە هەزار شوفێری ئافرەت 2ی نابینی بە لاساری ئۆتۆمبێل لێبخوڕێ".
هەرچەندە ژنان و كچان گلەیی ئەوە دەكەن، كە لە كاتی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری هیچ ئاسانكاریان بۆ ناكرێ، بەڵام لەیلا فەتاح، 32 ساڵ، كارمەندی بەشی وەسڵ و سزادانی دارایی گوتی "بەپێچەوانەوە لەكاتی دەرهێنانی مۆڵەت ئاسانكاری زۆر بۆ ژنان دەكرێ".
ئازاد مورادی، 54 ساڵ، كە شوفێری تاكسییە، لە شوفێریی ئافرەتان رازییە "ئێستا ژمارەی شوفێرانی ژن زۆر زیادیكردووە، ژنان زیاتر لە پیاوان پایەندن بە رێنمایی و یاساكانی هاتووچۆ". بەڵام لەیلا فەتاح دەڵێ شوفێرانی ئافرەت تائێستاش بەدەست هەندێك پیاوەوە گرفتارن "بەداخەوە هەندێك شۆفێری پیاو بەبێ هۆ هۆڕن بۆ ژنان لێدەدەن و بێزاریان دەكەن".
كرانەوەی كۆمەڵگە و زۆربوونی ژمارەی ئافرەتە ئیشكەر و فەرمانبەرەكان و باشتربوونی بژێوی، گرنگترین ئەو هۆكارانەن كە ژمارەی ئافرەتانی شۆفێری لە كوردستان زیادكردووە. لەكاتێكدا لە وڵاتێكی وەك سعودیە تا ئێستاش رێگە بە ئافرەت نادرێ ئۆتۆمبێڵ لێبخوڕێ.
سارا ئەحمەد، 45 ساڵ، پێیوایە زۆربوونی شوفێری ئافرەت بەهۆی گۆڕانی كۆمەڵگەیە "جاران ژنان بەهۆی هەندێك داوونەریتی كۆمەڵگە نەیانتوانیوە مۆڵەتی شۆفێری دەربێنن و ئۆتۆمبیل لێبخوڕن".
له يادمه كه منال بوم به بوله يه كم ئازاردالێره نیه










دهست خۆش بۆ ئهم بابهته جوانه ههر بژی گیانه بهردهوام به
hussanhussan@rocketmail.comلێره نیه







spas gayanakam
له يادمه كه منال بوم به بوله يه كم ئازاردالێره نیه