.
به خــێــربـــێـن بـۆ یــانــه ی مــلازم ئــازیــزان :هــهر رهخــــنهو پــێـشـــنـیــارێـكــتـان هـهبــێـت پـهیـوهنــد یـمـان پــێــوه بــكــهن بــهو نــاونـیــشــانــهوه{mlizm_haedar@yahoo.com }یـــان( mlazm_haedar@hotmail.com).يـــان.بــهژمــارهمــۆبــایــلــی کــۆڕهك تـیــلــیــكــۆم(009647507918282) یــان بــه ژمـــاره مـــۆبــایـــلــى ئاســــيـــاسـيـــل(009647709425857) بـــۆ ئـــهوهی بـــتــوانـــیــن كــاری جــوانــتــر و بــاشـــتـــر پــێــشــكــهش بــه گــهلــهكــهمــان بــكــهیــن وه ئاواتـــه خــوازیــــن ئـــهگـــهر هـــهر كـــهمــتــهرخـــهمــیــێــكــیــشــمـــانكــردبــێــت بــه گـــهورهیــــی خـۆتان لــێــمـــان بــبـــورن لــهگـــهل ڕێـــزو ســـــلاوی بـــه ڕێـــوهبــهرایـــهتــــی یـــانـــه ی مـــــلازم








هەموو هاوڕێ و هاوژینێكی ئەو، خوشكە گەورەكەی بوو، هەمیشە بەیەكەوە بوون. خزم و نزیكەكانی دەڵێن، ئەژین هێندە خەندەی خوشكی خۆشدەویست، هیچ هاوڕێیەكی نەبووە لە دەرەوە. هەرچەندە ئەوان پێكەوە لە ماڵێكیشدا دەژیان، بەڵام چیتر ئەژین نەیتوانی بەرگەی ئازاری خوشكەكەی بگرێت و خۆی كوشت.
ئەژین جەمال، 11ساڵ، هەستیدەكرد، رۆژ لە دوای رۆژ هەواڵی مەرگی خوشكە هاوڕێ و خۆشەویستەكەی زیاتر نزیك دەبێتەوە، كاژێر 11ی پێش نیوەڕۆی 2/7/2010 كاتێك دایك و باوكی ئەژین دەیانویست خەندە ببەنەوە سلێمانی تاوەكو لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە، ماڵ جێدەهێڵن و دەڕۆن، بەڵام ئەژین لەبەر ئەوە بە دەمانچەكەی باوكی، خۆی دەكوژێت.
باوكی ئەژین دەڵێ كە گەشتنە كەلار "لەناكاو كوڕەكەم تەلەفۆنی كردو گوتی باوكە ئەژین خۆی كوشت"، رۆژێك پێش ئەم هەواڵە دڵتەزێنە، ئەژین بە باوكی گوتبوو "باوكە ئەگەر خەندە شتێكی لێ بێت خۆم دەكوژم، چونكە من ژیانم ناوێت بەبێ ئەو".
ئەژین جەمال، لە شارۆچكەی رزگاری سەر بەقەزای كەلار، بەهۆی زیرەكی لەخوێندن دا، توانی بەنمرەیەكی باش پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی تەواو بكات. بەهۆی ئەوەی خەندەی خوشكی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە ببوو، ئەژین بە تەواوی دڵی لە ژیان شكا بوو.
جوانە فەتاح، دایكی ئەژین دەڵێ بۆ ماوەی یەك مانگ خەندەیان لە نەخۆشخانەی سلێمانی خەواندووەو لەو ماوەیەدا ئەژین كاروباری ماڵەوەی بەڕێوەدەبرد. جوانە گوتی "دوای ئەو مانگە خەندەمان هێنایەوە ماڵ، تەنها یەك رۆژ لەماڵەوە بووین، دیسان بەیانی دەبوو بیبەینەوە بۆ خەستەخانە، كەچی ئەو رۆژە ئەژین خۆی كوشت".
هێشتا خەمی لەدەستدانی ئەژین، بەرۆكی ئەو خێزانەی بەر نەداوە، ئەنجامی پشكنینە پزیشكییەكانی خەندەی خوشكی ئازارو خەفەتێكی قورستریان بەسەر دڵی ئەو خێزانەدا هێناوە. جوانە فەتاح گوتی"پزیشكەكان دەڵێن مەگەر خوا یارمەتیتان بدات، ئەگینا ئەویش دەڕوات، چونكە غودەكانی وەستاون".
هەرچەندە ئەژین بەتەمەن منداڵ بوو، بەڵام زۆر لە خەمی خوشكەكەیدا بوو، لەراپەڕاندنی كاروباری ماڵدا هەمیشە هاوكاری دایك و باوكی بووە، باوكی ئەژین دەڵێ ئەو دوو خوشكە خۆشەویستییەكی سەیر و بێوێنە لەنێوانیاندا هەبوو "هەردووكیان زۆر زیرەك بوون، زۆریش حەزیان دەكرد شارەزایی زۆریان لەئایین هەبێت". گوتیشی " لە دوای رۆیشتنی ئەژینەوە، خەندە بەو نەخۆشییە حاڵی باش نییە و توانای قسەكردنی لەدەستداوە".
یەكێك لەدراوسێكانی ماڵی ئەژین دەڵێ، دوو منداڵی بێدەنگ و لەسەرخۆو عاقڵ بوون " ئەژین جگە لەو خوشكەی خۆی هاوڕێیەتی هیچ كەسێكی دیكەی نەدەكرد، زۆر دڵیان بەیەكتری خۆشبوو".
دایكی بەدڵێكی پڕ لەگریانەوە دەڵێ "ئەژین هیچ كاتێك هیلاكی نە دەكردم، زۆر خۆشماندەویست".
مفەوەز دڵشاد، لەبنكەی پۆلیسی رزگاری دەڵێ، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی ئەوان لە بارەی ئەو كچە تەمەن 11ساڵە ئەوەیە "لەئەنجامی خەفەتێكی زۆر بۆ خوشكەكەی كە تووشی شێرپەنجە بووە، خۆی كوشتووە".
توێژەرێكی كۆمەڵایەتی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە خۆكوشتن چارەسەری هیچ كێشەیەك نییەو هاوكات داوای لە دایك و باوكان كرد زیاتر چاودێری منداڵەكانیان بكەن. بژار شەهاب، توێژەری كۆمەڵایەتی دەڵێ "دەبێ دایكەكان هەوڵبدەن زۆر لە كچەكانیان نزیك ببنەوە، چونكە كچ ناتوانێ لای باوكی باسی كێشەكانی بكات". لەبارەی كێشەیەكی وەك ئەوەی ئەژینیشەوە ئەو توێژەرە دەڵێ، "كۆمەڵگەی ئێمە زۆر عاتفییە و كەسەكانی ناو خێزان زۆر سۆزیان بۆ یەك هەیە، دەبێ دایك و باوك لەو دۆخەدا بە مێشكێكی ساردەوە قسە لەگەڵ منداڵەكانیان بكەن و ئامۆژگارییان بكەن، بۆ ئەوەی كێشەی خۆكوشتنی لێنەكەوێتەوە".
له يادمه كه منال بوم به بوله يه كم ئازاردالێره نیه










دهست خۆش بۆ ئهم بابهته ئهزیزم بهردهوام به
hussanhussan@rocketmail.comلێره نیه







spas gyana
له يادمه كه منال بوم به بوله يه كم ئازاردالێره نیه







spas bawanm
له يادمه كه منال بوم به بوله يه كم ئازاردالێره نیه










منیش لێره وه داوا له هه موو كه سیك ئه كه م پهنا نهبهنه بهر هیج جۆره جهكیك یان خۆ سوتاندنیك یان هه ر جۆره شتیك كه ببێته هۆی لهناو جونی مرۆڤهكان جونكه لهناو بردنی خۆت نابێته هۆی جاره سهر كردنی كیشهكانت بهداخهوه بۆ ئهم روداوه خوای گهوره سهبوری كهسوكاری ئهم كجه جوانه مهرگه بدات وا لهویش خۆش بیت
ده سته كانی تۆش خۆش بیت كاكه ئهردهلان گیان بۆ ئهم بابهته به هیوای بی بهشمان نه كهیت له بابه ته كانت
mlizm_haedar@yahoo.com
mlazm_haedar@hotmail.com

لێره نیه







zor spas mlazm mn esh bam hewayam bra
له يادمه كه منال بوم به بوله يه كم ئازاردالێره نیه









لێره نیه









دهستت خۆش بێت ههربژی سهرکهوتو بیت
لێره نیه







spas hawreyan
له يادمه كه منال بوم به بوله يه كم ئازاردالێره نیه



ده ستت خـــۆش بيــــــت هاورێــــــكه م هــــــــيوادارم لــــــه بــــابــــه تـــه بـــه تێزه كانــــــــت بـــــــێ بــــــــــــه شــــــمـــــــــــــــــان نـــــــه كــــــــــــــه يــــــــــــــــــــت
لێره نیه







spas bawanm
له يادمه كه منال بوم به بوله يه كم ئازاردالێره نیه